گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
372
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان: 16/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (16/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • یانەی ریاڵ مەدرید بە شوێن لێدانێکی کوشندە دەگەڕێت.
  • تیپەکەی زیدان دەیانەوێت نازناوی لالیگای 34مین ئەمشەو دژی یانەی ڤیاریاڵ مسۆگەر بکەن، کە ئەم یانەیە لە دوایین 4 یاریدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوە بووە.

مارکا:

  • ئێمە دەچین تا مردن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ نازناوی لالیگا دەباتەوە.
  • ئەگەر لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوە نازناوی خولەکە دەباتەوە.
  • یاریگای دی ستیفانۆ لالیگای 34مینی تێدا بەرزدەکرێتەوە ئەگەر  ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوان.
  • زیدان بە هەمووانی راگەیاندووە لە پێشینەی کارەکان  بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیایە.
  • کیکی سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە:” خۆم وەکو راهێنەری یانەکە لە وەرزی داهاتوو دەبینمەوە”.

سپۆرت:

  • تۆپی پێ… دەبێت یانەی بەرشەلۆنە لە ئۆساسۆنا بباتەوەو چاوەڕوانی شکستی یانەی ریاڵ مەدرید بکات بۆ ئەوەی هیوای بۆ بگەڕێتەوە، ئەگەر ریاڵ مەدرید براوە بوو، ئەوا دەبێتە پاڵەوان ئەمشەو.
  • یارییەکانی تری خولی ئیسپانیا رووبەڕووبوونەوەی گرنگی تێدایە بۆ گەیشتن بە خولەکانی ئەوروپا، چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپالیگ.
  • ئانسۆ فاتی، ئارسر و دی یۆنگ دەگەڕێنەوە بۆ پێکهاتەی بەرشەلۆنە دژی ئۆساسۆنا.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یاری تۆپی پێ… بۆ بەردەوامی کێبڕکێی لالیگا دەبێت بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی لە ئۆساسۆنا بباتەوەو ریاڵ مەدرید بە ڤیاریاڵ بدۆڕێت.
  • میسی 22 گۆڵی کردووەو بنزیمە 19 گۆڵ، هەردوو یاریزان کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی پیچیچی بۆ گۆڵکاری لالیگا دەکەن.
  • کیکی سیتین دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.
  • فیفا یاسای 5 گۆڕانکاری لە تۆپی پێ درێژە پێدەدات.
  • جۆنیۆر فیربۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە دەکات.
  • سیمیدۆ هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this