جوتیار عادل: هەر كەسێک دەزانێت حكومەت پارەی هەیە با پێمان بڵێت

0
1517

SNN-مەودا مستەفا

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هەر كەس و لایەن و پەرلەمانتارێك كە دەزانێت حكومەت پارەی هەیە و دابەشی ناكات با پێمان بڵێت پارەكە لە كوێیە، بۆ ئەوەی ئێمەش دابەشی بكەین.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: من نازانم كێ ئەو بابەتەی باس كردوە كە گوایە حكومەت پارەی هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە بەر لە جەژنی قوربان، بەڵام هەر كەس و لایەن و پەرلەمانتارێك کە وادەڵێت، بابێت و پێمان بڵێت ئەو پارەیە لە كوێیە بۆ ئەوەی ئێمەش دابەشی بكەین .

وتیشی: بەراستی ناكرێت هەواڵی دابەشكردنی مووچە بكرێتە مانشێتی كەناڵ و دەزگاكانی راگەیاندن، چونكە ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی لەبەردەست بێت ئەوا بێگومان بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی دەكات.

باسی لەوەشکرد: “هەنگاوەكانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامن”.

ئەم قسانەی جوتیار عادل لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەدابوو کە لە بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان بڵاویانکردبووەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this