“حەوت له‌ تووشبووه‌كان دانیشتووی یه‌ك گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر-ن”

0
218
هەولێر

 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى نیسان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ “حەوت له‌ تووشبووه‌كان دانیشتووی گەرەکی سێتاقان-ن هەموویان بەرکەوتەی تووشبوویه‌کی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان: 85، 43، 36 ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان: 12، 10، شه‌ش، پێنج ساڵن”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو “تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن 19 ساڵه‌ دانیشتووی قەزای سۆران-ە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە”.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this