ده‌ستپێشخه‌رییەکی جوانی رۆناڵدۆ له‌ به‌رامبه‌ر ستافێكی پزیشكی وڵاتی كوبا

0
373
رۆناڵدۆ

SNN Sport

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتۆس، هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی ده‌ستپێشخه‌رییەكی دیار و جوان بۆ رێزگرتن  له‌ ستافێكی پزیشكی  كه‌ له‌ وڵاتی كوباوه‌ هاتبوونه‌ ئیتاڵیا، ئەمەش  له‌ پێناو  نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ستافەکە ماوه‌ی 100 رۆژ لە شاری تۆرینۆ مانه‌وه‌.

رۆناڵدۆ 38 درێس كه‌ واژۆی خۆی له‌ سه‌ره‌ به‌خشییه‌ ستافه‌كه‌  وه‌ك جۆرێك له‌ پاڵپشتی وپێزانین بۆ هه‌وڵه‌كانیان ، 20 پزیشك و16 خانمه‌ برین پێچ ، وێنه‌یه‌كی به‌ كۆمه‌ڵیان گرت  به‌ درێسی یۆڤانتۆسەوە كه‌ ژماره‌ و واژۆی رۆناڵدۆی له‌سه‌ره‌.

رۆناڵدۆ نه‌یتووانی خودی خۆی درێسه‌كانیان پێببه‌خشێت و ئه‌و ئه‌ركەی‌ سپارد به‌ دكتۆر خۆلیۆ جویرا ئیزكویردۆ سه‌رۆكی شاندی كوبا ، كه‌ به‌كرداری  شه‌رەفی هاونیشتمانی فه‌خریان پێبه‌خشی  له‌ شاری تۆرینۆ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this