ژمارەیەک پۆلیس لەسەر دۆسیەی نەخۆشخانەکەی کەرکوک دەستگیرکران

0
522

SNN-عیماد جەباری

ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکران بەهۆی قۆڵبەستکردنی پیاوێک لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک، لەکاتێکدا هاوسەرەکەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت پیاوێک بە قەرەوێڵەی هاوسەرەکەیەوە قۆڵبەستکراوە، ئەمڕۆ ئەفسەرێک و سێ کارمەندی بنکەی پۆلیسی قۆریە لە کەرکوک دەستگیرکران.

رووداوەکە رۆژی 13ی مانگ روویداوە کاتێک محەمەد کەریم بەهۆی شکاندنی ئامێرێکەوە قۆڵی بە قەرەوێڵەی هاوسەرەکەیەوە دەبەسترێتەوە، وەکو خۆشی بە SNNی وتبوو: “بەبەرچاومەوە مونای هاوسەرم گیانیلەدەستدا بەبێ ئەوەی بتوانم هیچ کارێک بکەم”.

لەبارەی دوایین چرکەساتی گیانلەدەستدانی مونا، محەمەد دەڵێت، “بوتڵێکی ئۆکسجینیان بۆمان هێنا، خستمانە سەر ئامێرەکە بەتاڵبوو، تاوەکو بوتڵێکی دیکەیان هێنا و داماننا، هەناسەی نەما، هەر دەستم بەسترابوو و هاوارم دەکرد”.

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە میدیاکانەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this