فالح فەیاز کرایە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی

0
422

SNN-

بەفەرمانێکی دیوانیی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق، فالح فەیاز کە پێشتر راوێژکاری ئاسایشی نیشتيمانی بوو، کراوەتە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

فەرمانە دیوانییەکە بە ژمارە 129 دەرچووە، تیایدا هاتووە “لەبەر بەرژەوەندی گشتیی بڕیار دراوە کە فالح فەیاز بکرێتە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی”.

رۆژی 5ی ئەم مانگە پاش نزیکەی 10 ساڵ مانەوە لە سەرۆکایەتیکردنی گەورەترین و هەستیارترین دوو دەزگای ئەمنیی لە عێراق، فالح فەیاز سەرکردە لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە هەردوو پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتيمانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوورخرایەوە.

لە جێگەی فالح فەیاز لە قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ و سەرکردەی رێکخراوی بەدر پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتيمانی وەرگرتووە.

عەبدولغەنی ئەسەدی-ش کە پۆستی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری لابوو، بووەتە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتيمانی عێراقی.

فەرمانە دیوانییەکە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this