بەدواداچوونێکی SNN دۆخی هێڵەکانی پێشەوەی پێشمەرگە و سوپای عێراق رووندەکاتەوە

بازگەیەکی پۆلیسی کفری
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كفرى هێزێكى سوپاى عێراق هاتوونه‌ته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى باره‌گا دروستبكه‌ن به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له جموجۆڵه‌كانى داعش، به‌رپرسێكى كوردیش ده‌ڵێت: “هێزه‌كه نه‌هاتوونه‌ته سنوورى هێزى پێشمه‌رگه‌وه و بازگه‌ى كارێزیش به ده‌ستى پۆلیسى كفرییهوهیه و هه‌رچیش بكرێت به رێكکه‌وتنى نێوانیان دەبێت”.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیی کوردستان له‌قه‌ره‌ته‌په بهSNNى راگه‌یاند: ده‌نگۆى هاتنى هێزى سوپاى عێراق بۆ بازگه‌ى كارێز و كۆنترۆڵكردنى ئه‌و بازگه‌یه له نزیك كفرى، دووره له راستییه‌وه و ته‌نها هێزه‌كه له بۆشاییه‌كى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه هاتوونه‌ته پێشه‌وه.
وتیشى: “هاتنى ئه‌و هێزه بۆ ئه‌و سنووره بۆ ئه‌وه‌یه له‌و بۆشاییه ئه‌منییه ڕێگرى بكه‌ن له جموجۆڵ و هاتووچۆی چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كانى په‌ڵكانه و غه‌ره به‌ره‌و ناوچه‌كانى قه‌ره‌ته‌په و دیاله كه ساڵانێكه رێگەى جمودۆڵى ئه‌و چه‌كدارانه‌یه و تاوه‌كو ئێستا له‌نێوان ئه‌و هێزه و پێشمه‌رگه گفتوگۆ هه‌یه بۆئه‌وه‌ى به هه‌مه‌لایه‌نه به‌ڕێوه‌ى به‌رن”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى لیواى 136ى پێشمه‌رگه كه له نزیك كفرى جێگیر كراون بهSNNى راگه‌یاند: هێزه‌كه ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچه‌یه باره‌گا لێبده‌ن به بیانووى رێگریكردن لهجموجۆڵى چه‌كدارانى داعش.
وتیشى: “هێزى پێشمه‌رگه رێگریكردووه هێزه‌كه‌ى عێراق له‌و ناوچه‌یه باره‌گا و سه‌نگه‌ر لێبده‌ن و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌شیان له چه‌ند زرێپۆشێکی هێزه‌كه‌ى عێراق كردووه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش میحوه‌رى قه‌ره‌ته‌په‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا لەلایەن ھێزێکی سوپای عێراقییەوە ئاڵای عێراق لەبازگەیەکدا دائەنرێ، وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو شوێنە بازگەی گوندی (کارێز)ی سەر بە ناحیەی جەبارەیە، نزیک بە شاری کفری.
دەشڵێت: “بۆ ھەموو لایەکی ڕووندەکەینەوە کە ئەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تیادا نییە و گرتە ڤیدیۆییەکەش بازگەی کارێز نییە، بەڵکو ئەو بازگەیە وەک پێشتر لەلایەن پۆلیسی کفرییەوە بەڕێوەدەبرێت”.
ئەوەش بۆ ھەموو لایەک رادەگەیەنین، کە لەچەند رۆژی رابردوودا لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقدا ھەبووە لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانەی سنوری پارێزگای دیالە و بەتایبەت ڕێگای نێوان کفری-خورماتوو ھەتا گوندی (قوڕیچایی) کە پێشتر بۆشایی ئەمنییان تیادا بووە، لەلایەن سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەوە بپارێزرێت.
لێکگەیشتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدایە و ھەر تەفسیرێکی تری بۆ بکرێت، دەچێتە خانەی چەواشەکارییەوە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق هێزێکی زۆر رەوانەی کەرکوک دەکات
2020-06-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17