20 مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات

0
237
خولی نایابی عێراقی

SNN Sport- حسین کەرکوکی

ده‌سته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی  یەکێتی تۆپی پێی عێراق راسپارده‌كانی  لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی په‌سه‌ند كرد ، سه‌باره‌ت  به‌ دیاری كردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021 .

هوشام محه‌مه‌د وته‌بێژی رگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی :”  به‌ شێوه‌یه‌كی  فه‌رمی رسپارده‌كانی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان سه‌باره‌ت به‌ وه‌رزی نوێ په‌سه‌ند كرا ، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20 ئه‌یلوولی داهاتوو و به‌ به‌شداری 20 یانە خولەکە ده‌ستپێدكات “.

وته‌بێژی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌  وتیشی:” پێكهێنانی  لیژنه‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی یاریزانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ( د. رافید عبدول ئه‌میر ) و ئه‌ندامێتی شه‌هاب ئه‌حمه‌د ، نوێنه‌ری لیژنه‌ی پێشبڕكێكان و نوێنه‌ری  فه‌رمانگه‌ی یاسایی  دووپات كرده‌وه‌”.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د وتی :” رۆژی شه‌ممه‌ 18 ئه‌م مانگه‌ ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان ده‌كرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتاییهاتنی ده‌وامی فه‌رمی ، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6 ئه‌یلوول.

هەروەها ده‌رگای گواستنەو‌ه‌ی زستانه‌ رۆژی 16ی كانوونی دووه‌می 2021 ده‌ستپێده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا رۆژی 16 شوباتی 2021 “.

وروونیكرده‌وه‌ كه‌ ” تیروپشكی خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2020-2021 رۆژی 29ی مانگی داهاتوو له‌ باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان هه‌ڵده‌ستێت  به‌ده‌رکردنی رێنمایی پێشبڕكێ نوێیه‌كانی  بۆ سه‌رجه‌م خوله‌كان له‌ واده‌یه‌ك دوایین به‌رواری كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه‌ ، به‌مه‌رجێك په‌راوه‌ی وه‌رزی نوێ پاش ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چاپ بكرێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this