
ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
بەگوێرەی فەرمانی ژمارە 290 کە 30ی نیسان دەرچووە ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی کاتی دروستکردوە لە 9 ئەندامی ئەنجومەن کە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە، بەپێی ناوەڕۆکی فرمانەکە ئامانج لەدروستکردنی لیژنەکە ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی ئیداری و مالیە بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەپێکدێت لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارە ڕاپەڕین.
پێشتریش 14 ئەندامی ئەنجومەن بە یاداشتێک داوای دروستکردنی لیژنەکەیان کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی ئیداری و مالی وەک ئەوەی لە رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکارتی کوردستان ھاتووە بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام تائێستا ئەم کابینەیە ھیچ ھەنگاوێکی بۆ ئەو مەبەستە نەناوەو ھاووڵاتیان و یەکە ئیداریەکان بەوھۆیەوە گرفتی زۆریان بۆ دروستبووە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17