كاسیاس نزیكه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بێرنابیۆ

0
573
ئیکەر کاسیاس

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( ئاس)ی ئیسپانی راگه‌یاند كه‌ ئیكه‌ر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی ریاڵ مه‌درید جارێكی تر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی شاهانه‌  به‌رۆڵێكی  جیاوازتر لەوەی پێشوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ پاش پێنج ساڵ له‌ جێهێشتنی ریاڵ مه‌درید ، ئه‌م جاره‌ كاسیاس ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ راوێژكاری فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێرێز ده‌یەوێت كاسیاس نزیك بێت لێی و رۆڵێكی هاوشێوه‌ی رۆڵی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه‌ زینه‌دین زیدانی ده‌بێت ، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای كاروانه‌كه‌ی له‌ ریاڵ مه‌درید له‌ پۆستی كارگێڕیدا بوو .

هه‌روه‌ها  رۆژنامه‌كه‌ وتی:” كاسیاسی ته‌مه‌ن 39 ساڵ ، چاوه‌ڕوانه‌ یانه‌ی پۆرتۆ دوایین یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ به‌نفیكا  له‌ یاری كۆتایی جامی پۆرتوگال  له‌م مانگه‌دا ، له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت به‌ شێوه‌یه‌كی كۆتایی”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this