كێبڕكێی نازناوی گۆڵكاری لالیگا توندتر ده‌بێت

0
340
میسی و بنزیمە

SNN Sport

كێبڕكێ له‌سه‌ر نازناوی گۆڵكاری خولی  تۆپی پێی ئیسپانیا ” لا لیگا ” توندتر بوو ، ئه‌مەش پاش ئه‌وه‌ی 2 گۆڵه‌كه‌ی كه‌ریم بنزیمە  كه‌ سه‌ركردایه‌تی ریاڵ مه‌دریدی كرد بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی نازناوی لیگا پاش بردنه‌وه‌ له‌ ڤیاریاڵ 2-1 گۆڵ له‌میانه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی 37 خولەکە.

كه‌ریم بنزیمە گه‌یشته‌ گۆڵی ژماره‌ 21 و تەنیا  2 گۆڵ  له‌ لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ دوورە، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا گۆڵێكی جوانی تۆمار كردوو كۆی گۆڵه‌كانی گه‌یانده‌ 23 گۆڵ .

هه‌ر یه‌ك  جێرارد مۆرینۆ له‌ یانه‌ی ڤیاریاڵ و رائول گارسیا  له‌ یانه‌ی ئا‌تلەتیك بیلباو له‌ پله‌کانی سێیەم و چوارەم هاتن به‌ 16 گۆڵ .

له‌ دوایی ئه‌وان و له‌ پله‌ی پێنجه‌مدا لویس سوارێز یاریزانی به‌رشەلۆنه‌ دێت به‌ تۆماركردنی 15 گۆڵ و دوای ئەویش ئەسپاس هێرشبه‌ری سەلتا ڤیگۆ و لۆكاس ئۆكامبۆس یاریزانی سڤییا كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان 14 گۆڵیان تۆمار كردووه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this