بەریتانیا.. ڕووداوێکی شەڕە چەقۆ قوربانی لێکەوتەوە

0
506

SNN-

پۆلیسی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایگەیاند “لەڕووداوێکی شەڕە چەقۆدا دوو کەس بەسەختیی بریندار بوون، بەڵام مەترسی مردنیان لەسەر نییە”.

پۆلیسی لەندەن دەڵێت: “رووداوەکە لە ناوچەی برۆدجیت سێرکل بووە لەناوەڕاستی شارەکە و کۆتایی پێهاتووە و پەیوەندیشی بە لایەنی تیرۆریستییەوە نییە”.

ناوچەی برۆدجیت سێرکل ناوچەیەکی قەرەباڵغی پایتەختی بەریتانیایە و جێی بازاڕکردن و کۆبوونەوەی گەشتیارە و بەردەوام هاتووچۆ و پیاسە و گەڕانی تێدایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this