گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 18/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
332
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 18/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (18/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • کاسیاس دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
  • ئەفسانەی یانە سپیپۆشەکە وەکو راوێژکاری فلۆرنتینۆ پێرێز دەگەڕێتەوە کە هەمان پۆستە پێشتر زیدان پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئەم پۆستەی وەرگرتبوو.
  • لە فەرەنسا زیدان و بنزیمە ستایش کران، ئەمەش بەهۆی بردنەوەی نازناوی لالیگا.

ئاس:

  • “ئێمە نابێت لە بردنەوە بێزار بین”.
  • ئەمە نامەی رامۆس بوو، ئەو لە ئاهەنگی بردنەوەی خولی ئیسپانیا بیر لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکاتەوە کە بە بەشداری  بەشێک لە دامەزراوە ناوخۆییەکانی  مەدرید بەڕێوە چوو.
  • فلۆرنتینۆ پێرێز:” ئەم یانەیە خۆی بەدەستەوە نادات”.

سپۆرت:

  • سیتین دەلەرزێت.
  • کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان کیکی سیتین و بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە پێناو ئەو دۆخەی کە لە نێوان یاریزانەکان و شاندی راهێنەردا روویداوە.
  • یانەکە دەیەوێت ئەو راهێنەرە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەردەوام بێت، هەرچەندە بەردەوامبوونی ئەو بۆ وەرزی داهاتوو بە رێژەیەکی زۆر تەواو بووە.
  • یانەکە دڵنیان کیکی سیتینی راهێنەر لەم دۆخە باش دەبێت، بەڵام داهاتووی لە ژێر گفتوگۆدایە.
  • هەریەکە لە ریکی پویگ، ئاراخۆ و فاتی ئامادە نین لەگەڵ تیپی دووەمی بەرشەلۆنە یاری بکەن.
  • هیچ یاریزانێک لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە ناکات.
  • یانەی هویسکا دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا، ئەمەش پاش ساڵێک دابڕان.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کیکی سیتین بەرگری دەکات.
  • دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە بارتۆمیۆ، ئەو راهێنەرە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە ناپۆلی بەردەوام دەبێت  لە مانگی ئابی داهاتوو سەرەڕای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە تیپەکە لە قەیراندایە.
  • یانەی هویسکا دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیاو جیرۆنا یارییەکی تر یەکلایی دەبێتەوە بۆ سەرکەوتن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this