لێدوانی کیکی سیتین لەسەر کۆتا یاری خۆی لەم وەرزەی لالیگا

0
650
کیکی سیتین

SNN Sport

ئەمڕۆ کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کۆتا کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی سەبارەت بە کۆتا یاری لە خولی ئیسپانیا دژی یانەی ئەلاڤێس ئەنجامداو باسی لە دۆخی یانەکەی و داهاتووی خۆی کردوو مانەوەی دووپاتکردەوە.

سیتین لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” یانەکە تێدەگات یاری سبەی گرنگە بۆ بەهێزبوونی خۆمان، شتێکی ئاساییە گرنگی بە باشتربوونی ئاستی خۆمان بدەین، دوێنێ لەگەڵ بارتۆمیۆ کۆبوومەتەوە، شتێکی ئاساییە هەموومان دڵەڕاوکێمان هەیە لە پێناو یانەکە”.

دواتر لەسەر ئاستی یانەکەی وتی:” میسی راست دەکات بە شێوەیەکی خراپ یاری دەکەین و لە کۆتا یاریماندا دیار بوو،کاتێک ئێمە براوە نابین هەموومان بۆمان دەردەکەوێت زۆر شت هەیە کە دەبێت باشتر بکرێت، من هەست بەوە ناکەم قسەکانی ئەو ئاماژەبێت بۆ من،  ئەم شتانە رۆژانە دەوترێت، ئەگەر وەکو یاری ڤیاریاڵ یاری بکەین دەتوانین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببەینەوە”.

لەسەر بەردەوامی قسەکانی وتی:” ئارسر تووشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە دوورخراوەتەوە لە لیستی یاریزانەکان، ئەم بەیانییە پێم راگەیەندراوە ئەو تووشی پێکان بووە، من لە یانەی بەرشەلۆنە رۆژانە چێژ وەردەگرم تا کۆتا رۆژ، هیچ کات بیرم لەوە نەکردووەتەوە یانەکە جێبهێڵم،لەسەرەتاوە دەمزانی ئەرکەکەم قورسە،کاتێک دەگەم بە شوێنێک بیر لەوە دەکەمەوە بۆ هەتا هەتایە لەوشوێنە بمێنمەوە، ئەو رۆژەی ئێرە بەجێدەهێڵم بە ئارامی ئەو کارە دەکەم”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this