
دراوى 10 هه‌زار لهى عێراق
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى نيسانى 2020 قوباد تاڵەبانى به سه‌رۆكايه‌تى شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم گه‌يشته به‌غداى پايته‌خت، به‌پێى زانيارييه‌كان شانده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و چه‌ند لايه‌نێكى عێراقى ديدارى ده‌بێت، پهرلهمانتارێكيش باس له‌وه ده‌كات، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى شانده‌كه پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌م مانگه مووچه دێت و مانگى داهاتووش رێكکه‌وتنى نوێدهكرێت.
شيروان ميرزا په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى و ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مشه‌و بە (SNN)ى راگه‌ياند: وا پێشبينیدهكرێت بۆ ئه‌م مانگه ئاسانكارى بكرێت و مووچه بێت، بۆ مانگى داهاتووش بهڕێكکهوتنێكى نوێ رێكدهكهوين.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ليژنه‌ى دارايى سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ليژنه‌ى دارايى وتى: “ليژنه‌ى دارايى له په‌رله‌مانى عێراق قورسايى خۆى هه‌يه، به‌تايبه‌ت هه‌يسه‌م جبورى سه‌رۆكى ليژنه له‌و ماوه‌يه‌دا له زۆرينه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م دواييه بەشداری كردووه، كه په‌يوه‌ست بوون به بارودۆخى ئابوورى عێراق، دابه‌زينى نرخى نه‌وت، چۆنێتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌ى ئابوورى، چۆنێتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، بێگومان قسه‌ى سه‌رۆكى ليژنه‌ى دارايى كاريگه‌رى خۆى ده‌بێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17