له‌ماڵه‌وه مه‌شق ده‌كه‌ن و خه‌ون به‌هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عیراقه‌وه ده‌بینن

تێنس
له‌شارى هه‌ولێر شوێنێكى تایبه‌ت هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانانى تۆپى سه‌رمێز كه هۆڵى یه‌كێتى تۆپى سه‌رمێز/ لقى هه‌ولێره و ده‌توانین بڵێن قوتابخانه‌یه‌كى بچوكه و جێگه‌ى هیواو ئومێده، به‌ڵام به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا و گرتنه‌به‌رى رێكاره ته‌ندروستییه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له‌ڤایرۆسه‌كه بۆ نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌چێت ئه‌م شوێنه داخراوه و بێ‌ناز كه‌وتووه و یاریزانه بههرهمهندهكانیش ئه‌وانه‌ى له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ئه‌م شوێنه رۆژانه مه‌شق و راهێنانیان ده‌كرد، په‌رته‌وازه بوونه و بێلانه ماونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا و به‌شێوازێكى تایبه‌ت به‌خۆى مه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ون به‌هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عیراقه‌وه ده‌بینن، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) له‌نزیكه‌وه سه‌ردانى هۆڵه‌كه‌ى كرد و مێز و كه‌لوپه‌له‌كان تۆزیان لێنشتووه و له‌وێ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى هه‌ولێرى دواند و پاشان سه‌ردانى ماڵى دوو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كرد و ئه‌وانیش له‌باره‌ى به‌رده‌وام بوونیان له‌مه‌شق و راهێنان و خه‌ون و ئامانجه‌كه‌یان قسه‌ى خۆیان بۆ كردین: –
“خه‌ون و ئامانجه‌كانى ئێمه وه‌ك یه‌كه”
*هه‌ر سێ یاریزان و برا (عه‌بدولحه‌ق قه‌هار/ ته‌مه‌ن 12 ساڵ و عه‌بدولغه‌فار قه‌هار/ ته‌مه‌ن 11 ساڵ و عه‌بدولمه‌لیك قه‌هار/ ته‌مه‌ن 10 ساڵ) كهیاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى هه‌ولێرن، ئه‌وانیش له‌سه‌ربانى ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا بهڕێكوپێكى مه‌شق ده‌كه‌ن، له‌باره‌ى (به‌رنامه‌ى رۆژانه‌ى مه‌شقه‌كان و چۆنێتى پارێزگارى كردن له‌ئاستى خۆیان و خه‌ون و ئاواتیان) به‌یه‌كه‌وه وتیان:” لهوكاتهوهى ئه‌م بارودۆخه هه‌یه و به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى هۆڵه‌كه‌مان لهماڵەوەین، ئێمه به‌یانیان و ئێواران بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین، بۆ ئێمه كه سێ كه‌سین زۆر باش رێككه‌وتووه به‌تایبه‌ت بۆ مه‌شق و یارى كردن، مه‌شق كردن له‌ماڵ و له‌هۆڵدا جیاوازى زۆرى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه رۆژانه له‌ماڵه‌وه مه‌شقه‌كانى خۆمان بهڕێكوپێكى ئه‌نجام داوه و تاڕاده‌یه‌كى باش توانیومانه پارێزگارى له‌ئاستى خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر خوله‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه هه‌فته‌یه‌ك تا دوو هه‌فته ئاماده‌كاریمان پێویسته تا بگه‌ینه‌وه ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆمان، په‌رۆشین بۆ به‌شداریكردن له‌خوله‌كانى تۆپى سه‌رمێز و خه‌ون و ئامانجه‌كانى ئێمه وه‌ك یه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تى كردنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عیراقه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا”.
“هیوادارم ببمه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عیراق”
*ئارێز ئارى یه‌كێكه له‌یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر و ته‌مه‌نى كه‌متره له 15 ساڵ و به‌هۆى راگرتنى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان و داخرانى هۆڵى مه‌شق كردنیان، له‌ژوورێكى قاتى سه‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كه‌یان مه‌شق و راهێنان ده‌كات، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (تاچه‌ند توانیویه‌تى پارێزگارى له‌ئاستى خۆى بكات و وه‌ك یاریزانێك خه‌ون به‌چیه‌وه ده‌بینێت) ؟، پێ‌و وتین:” پاش دابڕان لههۆڵهكهمان له‌ڕۆژى 14ى مانگى ئازاره‌وه به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه، باوكم و راهێنه‌ره‌كه‌م زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵمدا كه دانه‌بڕێم و ئاستم دانه‌به‌زى، هه‌ربۆیه خۆم و باوكم له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر به‌رده‌وام لهههماههنگى دابوین و به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك كه راهێنه‌رى بۆى دانابووم رۆژانه به‌یانیان و ئێواران به‌ئامێرى رۆبۆت له‌سه‌ر رێنمایی راهێنه‌ر كاك موحه‌مه‌د رۆژانه مه‌شقه‌كانى خۆم كردووه، پێویستم به‌چى بوایه گۆڕانكارى له‌ده‌ستم و گۆڕینى شێوازى مه‌شقه‌كان راهێنه‌ر پێى ده‌وتم، رۆژانه به‌دوو تایم 3 تا 6 كاتژمێر مه‌شق ده‌كه‌م، تایمێك ته‌نها سێرف كردن، پاشان راهێنانى تواناى جه‌سته‌یی و مه‌شقكردن له‌گه‌ڵ ئامێرى (رۆبۆت) كه تۆپى بۆ لێده‌دات، تاڕاده‌یه‌كى باش توانیومه به‌رده‌وامى بهڕاهێنانهكان بده‌م ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى باشى له‌سه‌رم هه‌بووه كه رێگه له‌وه بگرم ئاستم دابه‌زێ، هه‌رچه‌نده مه‌شقى ماڵه‌وه 100% ناگاته ئه‌و مهشقهى له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى تایبه‌ت له‌هۆڵ ئه‌نجامى ده‌ده‌یت، هیوادارم بارودۆخ باش ببێته‌وه و ببمه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عیراق”.
“ئامانجمان ئه‌وه‌یه بنه‌مایه‌ك بۆ یارى تۆپى سه‌رمێزى شارى هه‌ولێر دروست بكه‌م”
له‌کۆتاییدا رووى پرسیارمان له موحه‌مه‌د سه‌عدوڵڵا/ راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر بۆ ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن كرد كه له‌هۆڵه‌كه‌دا به‌خۆڕایی مه‌شق و راهێنان بهیاریزانهكانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ده‌دات و ئه‌میش له‌سه‌ر چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى هۆڵه‌كه و مه‌شقدان به‌یاریزانه‌كان و ئامانجیان لهپێگهیاندنى یاریزانان وتى:” هۆڵه‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته بازاڕى گه‌ڕه‌كى 99ى شارى هه‌ولێر و هۆڵى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى تۆپى سه‌رمێزه و كاك ئومێد فاروق له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى ئه‌م هۆڵه‌ى بۆ مه‌شق و راهێنانى ئه‌و یاریزانانه ته‌رخان كردووه كه له‌هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێرن و به‌ڕێزى پشتگیرى له‌ئێمه ده‌كات، هه‌موو یاریزانه‌كان كه ژماره‌یان 12 یاریزانه به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌لاى ئێمه مه‌شق ده‌كه‌ن، خۆم وه‌ك راهێنه‌رێكى خۆبه‌خش سه‌رپه‌رشتییان ده‌كه‌م، یاریزانهكانهمان سه‌رجه‌میان كوڕن و پێكهاتوون لهخونچهكان ، بێچوه‌شێران ، تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و یاریزانى پێشكهوتووشمان هه‌یه لاى ئێمه مه‌شق ده‌كه‌ن و په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ین، به‌ر له‌م بارودۆخه هه‌فته‌ى چوار رۆژ له‌كاتژمێر 4 تا 8ى شه‌و به‌دوو گروپ مه‌شقم پێ ده‌كردن، ئێستا یاریزانه‌كان له‌ژێر رێنمایی ئێمه له‌ماڵه‌كانى خۆیان به‌رده‌وامى به‌مه‌شق و راهێنان ده‌ده‌ن، ئامانجمان ئه‌وه‌یه بنه‌مایه‌ك بۆ یارى تۆپى سه‌رمێزى شارى هه‌ولێر دروست بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یارییه به‌زیندوویی بمێنێته‌وه و بۆ ئاینده یاریزان بۆ شاره‌كه‌مان پێ بگه‌یه‌نین و ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین شاره‌كه‌مان بێ یاریزان ده‌مێنێته‌وە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر چی دەكەن؟
2020-11-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17