
بێستانى شووتى له دهشتى شارهزوور | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەهۆی لەباری دەشتی شارەزوور و بە پیتی خاكەكەی جوتیاران جەخت لەوە دەكەنەوە ئەگەر بەشێوەیەكی زانستییانە سوودى لێ وەربگیرێت بە تەنیا دەتوانێت بەرهەمی شوتی بۆ ههموو عێراق و كوردستان دابینبكات.
دەشتی شارەزوور لە دامێنی پارێزگای هەڵەبجەوە بەرەو قەزاكانی سەیدسادق و شارەزوور و پێنجوێن تا نزیك ناحیەی عەربەت درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە نزیكی قەزای دەربەندیخان رووبەرەكەشی خۆی دەدات له زیاتر لە 500 هەزار دۆنم لە زەوی كشتوكاڵی، بە یەكێك لە بەپیتترین و لەبارترینی دەشتهكانى هەرێمی كوردستان و عێراق دادهنرێت لە بەرهەمهێنانی بەروبوومی هەمەجۆر كە ئەوەش تایبەتمەندییەكە كە كەم دەشت هەیەتى.
خوسرەو جاف، یەكێك لە جوتیارە نموونەییەكانی دەشتی شارەزوور لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوورییەی كە چەند ساڵێكە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، وای لە بەشێكی جوتیاران كرد كە جارێكی دیكە بگەڕێنەوە سەر پیشە راستەقینەكەی خۆیان كە كاری كشتوكاڵكردنە لە زەوییەكانیاندا، ئەمە كاریگەرییەكی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی جارێكی دیكە زەوییە كشتوكاڵییەكان ببوژێنەوە و بەرهەمی هەمەجۆری خۆماڵی بخرێتە بازاڕەكانەوە، بەڵام وەك هەمیشە گرفتی ساغنەبوونەوەی بەرهەم بەرۆكی جوتیاران بەرنادات”.
وتیشى: “دەشتی شارەزوور بۆ سەدان جۆری بەروبوومی كشتوكاڵی لەبارە، بەڵام ئەمساڵ زیاد لە %60 دەشتی شارەزوور بە شوتی چێندراوە، خۆشبەختانە ئەمساڵیش باشترین جۆری شوتی بەرهەمهاتووە كە دەتوانین بڕی پێویستی هەموو بازاڕەكانی كوردستان لە بەرهەمی شوتی پڕبكەینەوە و پێویستمان بە بەرهەمی دەرەكی نەبێت و ئەگەریش بەشێوەكی زانستییانە سوود لە دەشتی شارەزوور وەربگیرێت دەتوانین بەرهەمی هەموو عێراق دابینبكەین لە بەرهەمی شوتی”.
ئەو جوتیارە نموونەییە ئەوەشی خستەڕوو: “بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبومە كشتوكاڵییەكان لەناویشیاندا شوتی بڕیارێكی گرنگە و هەرچەندە دەبوو زووتر دەربكرایە، بەڵام لەوە گرنگتر جێبەجێكردنی ئەو بریارەیه لە دەروازە و مەرزە نێودەوڵەتییەكاندا، چونكە ئەگە رێگری لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی نەكرێت هاوشێوەی بەرهەمی تەماتە جوتیاران جارێكی دیكە تووشی زیانێكی زۆر دەبنەوە، چونكە جوتیاری وامان هەیە لە دەشتی شارەزوور بە تەنیا 150 دۆنم زەوی بە شوتی چاندووە خەرجییەكی زۆری تێدا كردووه”.
ئیبراهیم دۆڵەسووری، یەكێك لە جوتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن، بۆ SNN ئەوەی باسكرد: “لە ئێستادا بەرهەمی شوتی سنووری دەشتی شارەزوور و قەزای پێنجوێن پێگەیشتووە و لە چاوەڕوانی ئەوەداین بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بە تەواوەتی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، چونكە لە ئێستاشدا بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی نرخی شوتی خۆماڵی لە نێوان كەمتر (150 بۆ 200) دینارە، كە ئەمەش نرخێكی كەمە و بەشی ئەو ئەرك و ماندووبوونە ناكات لە بەرهەمهێنانی شوتی كێشاومانە”.
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
1 ڕۆژ لهمهوپێشنرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
2 ڕۆژ لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش