“نوێژ كردنى به‌كۆمه‌ڵ له پارك و هه‌ندێ شوێن مه‌ترسیدارترە وه‌ك له مزگه‌وته‌كان”

عه‌تا پێنجوێنى، جێگرى سه‌رۆكى لقى سلێمانى زانایانى ئیسلامى كوردستان به snnرایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێكى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى و چه‌ند مامۆستایایهكى ئاینى له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى كۆبونهوتهوه سه‌باره‌ت به‌داواكارى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان”.
ووتیشى”مانگى ره‌مه‌زانه و ناتوانرێت رێگرى بكه‌ین له نوێژخوێنان كه نوێژى به‌كۆمه‌ڵ نه‌كه‌ن، بۆیه من واى بۆ ده‌چم كه نوێژ كردنى به‌كۆمه‌ڵ له پارك و هه‌ندێ شوێن مه‌ترسیدارتر بێت وه‌ك له مزگه‌وته‌كان چونكه له مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌رده‌وام رێنماى خۆپارێزى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و پاك خاوێنی و ڕژانى بۆ ده‌كرێت، بۆیه سبه‌ى هه‌ینى پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌رگاى مزگه‌وته‌كانیش نه‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو لێره و له‌وى نوێژخوێنان نوێژى به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ن”.
له باره‌ى كردنه‌وى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كانى عه‌تا پێنجوێنى وتى”هێشتا ئه‌وه یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه ئایا 2 ئایار ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان ده‌كرێته‌وه یاخود نا، به‌ڵام ئێمه فشاره‌كانمان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگى ره‌مه‌زانه به‌بێ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان تێنه‌په‌ڕێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17