
محەمەد و هاوسەرە کۆچکردووەکەی
SNN-عیماد جەباری
لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عێراقەوە دوو لیژنە رەوانەی کەرکوک کرا بۆ لێکۆڵیبەوە لەدۆسێی کەلەپچەکردنی مامۆستایەک بە قەروێڵەی ژنە کۆچکردۆکەیەوە لەنێو نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک.
لەو بارەیەوە پۆڵا غازی پارێزەری خۆبەخشی مامۆستاکە بە SNNی راگەیاند: لەدوێنێوە دوو لیژنەی باڵا لەوەزارەتی ناوخۆ و وزارەتی تەندروستی عێراقەوە گەیشتوونەتە کەرکوک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و هەردوو لیژنەکەش گوێبیستی مامۆستا محەمەد کەریم بوون کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت دەستی بەستراوەتە قەڕوێڵەی ژنە کۆچکردووەکەیەوە.
وتیشی :”لەئێستادا ئەفسەرێک و سێ کارمەندی پۆلیس بەپلەی مفەوەز کە ئەو رۆژە لەبنکەی پۆلیسی قۆریە دەوامیان کردووە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ گرتوخانەی ئینزیباتی پۆلیس”.
ئەو پارێزەرە ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی یەکشەممە لەدادگای کەرکوک سکاڵای یاسایی دژی سەرجەم ئەو کەسانە تۆماردەکەن کە کەمتەرخەمبوون و بوونە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە.
لەئێستادا تیمێکی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ بەرگری لەدۆسێکەی مامۆستا محەمەد کەریم پێکهێنراون کە لە شەش پارێزەر پێکهاتوون.
رووداوەکە رۆژی 13ی مانگ روویداوە کاتێک محەمەد کەریم بەهۆی شکاندنی ئامێرێکەوە دەستی دەبەسترێتە بەقەڕوێڵەی ژنەکەیەوە، وەکو خۆشی پێشتر بە SNNی وتبوو، بەبەرچاومەوە مونای هاوژینم گیانیلەدەستدا، بەبێ ئەوەی بتوانم هیچ کارێک بکەم.
بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیی ئەو رووداوەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو بەهۆیەوە وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی لیژنەیان پێکهێناو رەوانەی کەرکوکیان کرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حهمه ئیتۆ چووه ریزی یانهی قوه جهوییه
2020-07-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17