سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند چاكبوونه‌وه‌ی له‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

0
108
سەڵاحەدین سیامەند

SNN Sport

سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند یاریزانی پێشووی  هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی بە‌ سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند .

سیامه‌ند  له‌ لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له‌  پێگه‌ هه‌واڵیه‌كانی عێراق وتی :” رۆژانی رابردوو بۆ من زۆر قورس بوون ، چونكه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ رووبه‌ڕووی كەرەنتینه‌ بوومه‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:” پاش پابه‌ند به‌ رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان و كەرەنتینه‌ی ته‌ندروستی ، هه‌روه‌ها پابه‌ند به‌ رێنماییه‌كانی ئه‌و پزیشكه‌ی سه‌رپەرشتی دۆخه‌كه‌می ده‌كرد ، به‌ته‌واوه‌تی چاكبوومه‌ته‌وه‌ و له‌ میانه‌ی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چاكبوونه‌وه‌م دووپات بووەوە‌”.

جێی باسه‌ سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ئێستا نیشته‌جێی سویده‌ و  له‌  جامی جیهان بۆ لاوان ساڵی 2001  له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق  یاری كرد ، دواتر بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق بانگکراوەو یاری كردووه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this