لەبەرئەوەی حەزی لەکووڕ بووە، باوکێک دەست و قاچی کۆرپە کچەکەی دەشکێنێت

0
3302

SNN-

دایکێکی میسریی لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا هاوار بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەبات لەبەرئەوی هاوسەرەکەی ئەشکەنجەی خۆی و دوو کچەکەی داوە، چونکە نەبۆتە باوکی کوڕ.

مەککە ئەو کچە تەمەن 4 مانگەیە کە باوکی دەستێک و قاچێکی دەشکێنێت و ئازاری جەستەیی دەدات تا بمرێت، لەبەرئەوەی حەزیکردووە منداڵی ئەمجارەیان کوڕ بێت.

رووداوەکە لە پارێزگای کەفەر شێخ بووە و باوکەکە تەمەنی 29 ساڵە دوو جار ژنی هێناوە و لە یەکەم 2 کچی بووە و لە دووەم ژنیشی 1 کچی بووە، بۆیە تووڕە بووە و بەنیاز بووە لەم منداڵەی سێیەمی رزگاری بێت و ئەشکەنجەی داوە بەمەبەستی کوشتن.

پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی دەرکەوتووە کە منداڵە 4 مانگەکە دەستی چەپی و قاچی راستی و لای راستی سەری شکاون و پێویستیان بەچارەسەری خێرا هەیە.

لەئێستادا داواکاری گشتی و پۆلیسی میسر بەدوای باوکی ئەو کچەوەن و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this