هیچ بنکەیەکی دەنگدان بۆ ئاوارەکانی سوریا لە هەرێمی کوردستان نییە

0
119

SNN-مەودا مستەفا

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاگاداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی سوریا نیم و هیچ بنکەیەکی دەنگدانیش لە هەرێمی کوردستان نییە.

هەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی سوریا نیم و هیچ بنکەیەکیش لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەنگدانی هاووڵاتیی سوری و ئاوارەکانی سوریا نەکراوەتەوە”.

وتیشی: “ئێمە هیچ داواکارییەکمان بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن حکومەتی سوریاوە پێنەگەیشتووە بۆ کردنەوەی هیچ بنکەیەکی دەنگدان”.

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە 70%ی ناوچەکانی ئەو وڵاتە، کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان بەڕێوەدەچێت، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستانیش رایگەیاندووە، بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا ناکات.

ئەمە دەبێتە سێهەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە ساڵی 2011ەوە کە شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە دەستیپێکرد.

لە هەڵبژاردنەکەدا نزیکەی دوو هەزار و 100 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 250 کورسی پەرلەمانی سوریا، لە نێو کاندیدەکاندا ژمارەیەک بازرگان هەن کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە سزایان خراوەتەسەر.

هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن بەشداری ناکات و پێشبینی دەکرێت حزبی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this