
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN-
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەمموز محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتۆتە بەغدا و چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق دەکەوێت”.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنا بڵاویکردۆتەوە: “وەزیری دەرەوەی ئێران وەفدێک یاوەریی دەکات و باسی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا دەکات”.
زەریف لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و دواتر پێکەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.
بڕیارە زەریف لە میانەی ئەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی عێراق بکەوێت كە بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە-ن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:لیۆن تاڵاوی بە گواردیۆلا و سیتزن چەشت
2020-08-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17