بەرشەلۆنە زیدانێکی نوێ بۆ راهێنەری یانەکە دەدۆزێتەوە

0
1073
بەرشەلۆنە

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زیدانێكی نوێ بۆ راهێنەری یانەکە لە داهاتوودا دەدۆزێتەوەو دەیەوێت لە ماوەی داهاتوو پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەی پێبدات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە،  پاتریک کلایڤەرتی هۆڵەندی زیدانی بەرشەلۆنەیە، چارەسەری ناوخۆی یانەکە بەم ئەستێرەی پێشووی هۆڵەنداو بەرشەلۆنە دەکرێت.

رۆژنامەکە دەڵێت:” کلایڤەرت (DNA) یانەی بەرشەلۆنەیە، ئەو شێوازی یاریکردنی دیارەو دەبێت بەرشەلۆنە لە داهاتوودا یاری پێبکات، ئەم ئەستێرە لە تەمەنی 18 ساڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردووەتەوەو  توانیویەتی گۆڵیش تۆماربکات، ئەو یاریزانە لاوەکانی یانەکەی باش دەناسێت و لە ئێستادا ئاگاداری هەموویانە”.

کلایڤەرت لە ساڵی 1998 تا 2004 بۆ یانەی بەرشەلۆنە یاری کردووەو لە 182 یاری توانیویەتی 90 گۆڵ تۆمار بکات، لە ئێستا بەڕێوەبەری ئەکادیمایی لاماسیای یانەکەیەو تا ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە.

یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە توانی دووەمی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە کیکی سیتینی راهێنەری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this