گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 19/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
979
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 19/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (19/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • زۆر نهێنی، کلایڤەرت باشترین بژاردەیە بۆ شوێنگرتنەوەی کیکی سیتین.
  • ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێن باشترین بژاردەیە بۆ بەرشەلۆنە تا ببێتە راهێنەر.
  • کلایڤەرت کلیلی گواستنەوەی دی یۆنگ بوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
  • سەرکردەکانی یانەکەو یاریزانە لاوەکانی لاماسیای بەرشەلۆنە باش دەناسێت.

ئاس:

  • کەریم بنزیمە برسییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگای ئەم وەرزە.
  • فەرەنسیەکە تا ئێستا نەیتوانیوە خەڵاتی گۆڵکاری خولەکە بباتەوە و لە ئێستادا 2 گۆڵ لە دوای میسی دێت لە ریزبەندی گۆڵکاران.
  • لیگانێس- ریاڵ مەدرید 10:00
  • لە کۆتا یاری خۆیدا یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی لیگانێس دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە توانی نازناوەکە بباتەوە.

مارکا:

  • رێرەوی شەرەفی بەرەو بردنەوەی هەموو یارییەکان دژی لیگانێس.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە یانەی لیگانێس بباتەوەو ئەو یانەیەش دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات بۆ ئەوەی لە لالیگا بمێنێتەوە، یان سەلتاڤیگۆ بە یانەی ئیسپانیۆل بدۆڕێت.
  • ئامانجی یانەکە دوای ئەوەی خولەکان دەستیپێکردەوە، ئەوەبوو هەموو یارییەکان بباتەوە کە 11 یاری بوو، ئێستا تەنیا یارییەکی ماوەو دەیەوێت ئامانجەکەی بەدی بهێنێت.

سپۆرت:

  • یەکگرتوو لە پێناو خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • کیکی سیتین دووپاتی دەکاتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەردەوام دەبێت.
  • سیتین:”ئەگەر بە ئاستی خۆمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکەین، ئەوا دەتوانین نازناوەکە بەدەست بهێنین”.
  • راهێنەرەکە داوا دەکات یاریزانەکان ئاستی خۆیان بگەڕێننەوە پێش یاری بەرامبەر بە ناپۆلی لە مانگی داهاتوو.
  • لە خەڵاتی هەنگاریای فۆرمۆلا 1 لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت.
  • لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە B بەشداری دەکات.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this