
شارهدێى تهوێڵه له باشوورى كوردستان
لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، لە سبەیەوە دەروازەی سنوری تەوێڵە لەنێوان هەرێم و ئێران دەکرێتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەش دەڵێت: تا سەرجەم رێکارە تەندروستیەکان نەگرینەبەر دەروازەکە ناکەینەوە.
بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی (ساماڵ عەبدولڕەحمان) بەڕێوەبەری گشتی هەرێمی لەسەرە و وێنەیەکی لای SNNنە، ئاماژەبەوەکراوە، لەسەر فەرمانی وەزیری دارای و ئابوری لەسبەی 28ی نیسان، دەروازەی سنوری تەوێڵە بکرێتەوەو جوڵەی بازرگانی دەستپێبکاتەوە پەیڕەوی رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا بگیرێنە بەر.
لای خۆیەوە، حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە SNNی راگەیاند: راستە ئەو نوسراوە دەرچووە لەبارەی کردنەوەی مەرزی تەوێڵە، بەڵام لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە ئاگادارکراینەوە کە جارێ پەلەنەکەین لەکردنەوەی مەرزەکە تا ئەوکاتەی سەرجەم رێکارە تەندروستییەکان دەگیرێتەبەر و پێداویستییە خۆپارێزیەکان دابیندەکرێن.
بە فەرمانی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم، لەسەر داواکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرک داوا لە بەریوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی کرا کە سبەی سێشەممە 28ی نیسان، گومرگی تەوێڵە جوڵەی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا
2020-07-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17