هەدەپە: ئامانجی هێرشی تورکیا داگیرکردنی هەولێر و کەرکوک و موسڵ-ە

0
309

SNN-مەودا مستەفا
ژمارەیەك حزب و لایەنی سیاسی لە شاری هەولێر بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی داگیركارییەكان لە جیهاندا، کۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا رایانگەیاند: توركیا ئامانجێكی تایبەتی هەیە ئەویش زیندووكردنەوەی خەونی دەوڵەتی عوسمانییە نەك شەڕكردن دژی پەكەكە.

موزەیەن گونەیش، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری كوردستان لەدوای کۆبوونەوەکە، لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “ئەمڕۆ لەسەر دوایین پێشهات و رووداوەكانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان و ساڵیادی داگیركاری، لەگەڵ بەشێك لە پارت و لایەنە سیاسییەكان كۆبووینەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسمان لەوە كرد نابێت ساڵڕۆژی داگیركارییەكان كە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دیاری كراوە، ئاوا بە بێ دەنگی تێبپەڕێت و پێویستە هەموولایەك دژ بە داگیركاری وڵاتان بوەستینەوە”.

وتیشی: “لە ئێستادا توركیا بە بیانووی شەڕی دژ بە پەكەكە، باشووری كوردستان داگیردەکات بۆیە پێویستە هەموولایەك بە یەك دەنگ و یەك رەنگ دژ بەو داگیركارییە هەڵوێستمان هەبێت، چونكە توركیا ئامانجی پەكەكە نییە، بەڵکو توركیا دەیەوێت خەونی عوسمانی زیندووبكاتەوە، ئەو خەونەش بە داگیركردنی هەولێر و كەركوك و موسڵ دێتەدی”.

ئەو حزبانەی کە ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە بریتیبوون لە: حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هەدەپە، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لە سوریا، پارتی كۆماری كوردستان، حزبی رزگاری كوردستان.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this