هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌ست به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كاته‌وه

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق
SNN Sport- حسین کەرکوکی
وا بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ببێته یه‌كه‌م تیپ كه ده‌ست به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان بكاتەوە له وڵاتەکەی، ئەمەش پاش بڵاوبوونەوهی ڤایرۆسی كۆرۆناو وەستانی مەشق و راهێنانەکان و گشت چالاکییەکانی تۆپی پێ لەو وڵاتە.
قه‌حتان جه‌سیر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له لێدوانێكیدا کە پێگە عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ، توانی گلۆپی سه‌وز له لیژنه‌ی باڵا بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بەدهست بهێنێت بۆ کۆبوونەوە و ئه‌نجامدانی راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان “.
هه‌روەها وتی:” راهێنانه‌كانی لاوانی عێراق پاش پشووی چه‌ژنی قوربان ده‌ستپێده‌كات له پاش به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی له شانه‌ی قه‌یرانه‌كان ، به‌و مه‌رجه‌ی شوێنه‌كه دیاری بكرێت یان یاریگای ( شه‌عب ) یاخود ( بورج ) له زانكۆی به‌غداد – جادریه بێت”.
جێی ئاماژه پێكردنه هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له كۆتایی ئه‌م ساڵدا بەشداربوونی لە كۆتاییه‌كانی ئاسیا لە پێشەو چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
عێراق لە گروپی دووەم لەگەڵ هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور، ژاپۆن و بەحرەین لە جامی ئاسیای خوار تەمەنی 19 ساڵان یاری دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دەست بەسەر چوار تۆن دووگی هاوردەکراودا گیرا
2020-05-14 -
لێدوانی پێرلۆ لەسەر یاریەکەی بەرشەلۆنە
2020-10-27
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17