خاچى سوورى چینى عێراق جێده‌هێڵێت

0
204
عێراق

له‌وه‌ته‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌عێراقدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، شاندێكى خاچی سورى چينى له‌ عێراق، دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كانيان، ئه‌مڕۆ ئه‌و شانده‌ عێراق به‌جێده‌هێڵن.

به‌پێى راگه‌ياندراوێكى مانگى سورى عێراقى، نێرده‌ى خاچى سورى چينى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 26ى نيسانى 2020 عێراق جێدەهێڵێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌زار فه‌رمانبه‌رى كه‌رتى ته‌ندروستى عێراقيان راهێناوه‌، ئه‌و نێرده‌يه‌ى خاچى سورى چينى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى كۆرۆناوه‌ له‌ عێراقن.

به‌پێى راگه‌ياندراوه‌كه‌ى مانگى سورى عێراق، نێرده‌كه‌ى چين له‌و ماوه‌يه‌دا يارمه‌تى كه‌رتى ته‌ندورستى عێراقيانداوه‌، له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و راهێنان و هۆشياركردنه‌وه‌ى تيمه‌ مه‌يدانييه‌كان و ئه‌نجامدانى ۆرك شۆپدا.

بەشی بکە لە
تاگەکانعێراق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this