ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵ کۆتایی بە خولی ئیسپانیا هێنا

0
209
بەرشەلۆنە

SNN Sport

 

لە کۆتا یاری خۆیدا لە خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ کۆتایی بە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە هێناو توانی گۆڵبارانی یانەی ئەلاڤێس بکات.

بەرشەلۆنەی دووەمی ریزبەندی خولەکە  دوور لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەلاڤێس بووەوەو لە ئەنجامدا توانی 5-0 بردنەوە تۆمار بکات و میسی بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی بە 25 گۆڵ بەهێزتر کرد.

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە یاریزانان، فاتی 24، میسی 34، 75،  سوارێز 44، سیمیدۆ 58 تۆماریان کردوو میسی بە باشترین یاریزانی یاریەکە دیاری کراو توانی ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 25 گۆڵ بەرزبکاتەوە.

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ دووەمی ریزبەندی ئەم وەرزەی لالیگای پێبڕا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this