له ههورامان وهرزى تهكاندنى فهریكه گوێزه و گهشتیارانى له دهورى خۆى كۆكردووهتهوه

شهنیهرێك لهكاتى تهكاندنى فهریكه گوێزدا له ههورامان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی زوو پێگەیشتنیان و بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە توێكڵ و بەرهەمەكەیان، لە ئێستادا بەشێك لە خاوەن باخەكانی گوێز لە هەورامان دەستیانكردووە بە تەكاندنی گوێزی سەوز كە بە (فەریكە گوێز) ناسراوە گەشتیارانیش بۆ كڕینی فەریكە گوێز لە شاروشارۆچكە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕوو لە تەوێڵە و بیارە دەكەن.
ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز تاوهكو كۆتایی مانگی ئەیلول بهشێك لە خاوەن باخەكانی هەورامان گوێزەكانیان دەتەكێنن و بە سەوزی دەیخەنە بازاڕەوە كە بە (فەریكە گوێز) ناسراوە، ئهوان بە نرخێكی هەرزانتر لە گوێزی پێگهیشتوو دەیفرۆشن.
رەحیم ڕەسوڵ، یەكێك لە خاوەن باخەكانی دار گوێز لە هەورامان بە SNNی راگەیاند: “فەریكە گوێز، لەو دار گوێزانە بەرهەمدێت كە جیاواز لە دار گوێزەكانی تر بەرهەمەكانییان پێش وادەی خۆیان پێدەگات، بە زاراوهى هەورامی پێياندەوترێت (زوو ڕەس) واتە، زووتر پێدەگەن”.
وتیشى: “لەگەڵ ئەوەی ساڵانە لە كۆتایی مانگی ئەیلول دەستدەكرێت بە تەكاندنی گوێز و خستنە بازاڕی، بەڵام هەموو ساڵێك لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز هەندێك لە خاوەن باخەكان كە دارگوێزەكانیان زووتر پێدەگەن بەرهەمەكانییان دەتەكێنن و بە فەریكەیی دەیفرۆشن و خواستی زۆریشی لەسەرە”.
لهبارهى نرخى بهرههمهكهیان ئهو خاوهن باخه ئهوهشى خستهڕوو :”ئێمە كیلۆیەك لەو فەریكە گوێزانە بە هەزار و 500 دینار بە دوكاندارەكانی تەوێڵە و بیارە دەفرۆشین، ئەوانیش كیلۆی بە دوو هەزار دینار دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان و ئەو گەشتیارانەی روو لەم سنوورە دەكەن، ئەم فەریكە گوێزەش تا كۆتایی مانگی ئەیلول لە بازاڕەكانی هەوراماندا هەیە، دواتر گوێزی هەورامان پێدەگات و خاوەن باخەكان بەبێ توێكڵ گوێزەكانییان دەفرۆشن”.
بەهجەت عەبدوڵا، گەشتیار و یاریدەدەری پزیشكی لهبارهى سووده تهندروستییهكانى ئهو جۆره گوێزهوه بۆ SNN وتى: “توێكڵی فەریكە گوێز بۆ تێكەڵكردنی لەگەڵ خەنەى ژنان سوودی لێ وەردەگیرێت وهك جۆرێك له رهنگ، هەروەها هەندێك جاریش توێكڵی فەریكە گوێز دەخرێتە سەر هەندێك برین بهپێى رێنمایی پزیشكى تایبهتمهند، بۆ نەهێشتنی قڵیشانی پێستیش سوودی لێوەردەگیرێت، كاكڵهى فەریكە گوێزیش بۆ تواندنەوەی چەورییە زیانبەخشەكانی ناو خوێن و ئازارەكانی گەدە سوودی لێ وەردەگیرێت لهژێر چاودێرى پزیشكدا”.
وتیشى: “جیاوازی فەریكە گوێز و گوێزی وشك ئەوەیە كە، فەریكە گوێز تەنیا لە ماوەیەكی دیاریكراودا دەتوانین سوودی لێ وەربگرین و دواتر نامێنێت، بەڵام گوێزی وشك هەركات بمانەوێت بەردەستمان دەكەوێت، بۆیە هەموو ساڵێك لەم كاتەدا سەردانی هەورامان دەكەین و فەریكە گوێز دەكڕین، چهندین گهشتیارى ترى وهك ئێمهش ههیه لهم وهرزهدا بۆ كڕینى فهریكه گوێز و گهشتكردن روو له ههوارمان دهكهن”.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجەوە بە SNN دراون، “بە شێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 80 هەزار دار گوێزی بەردار بوونیان هەیە كە زۆربەیان دەكەونە ناوچەی هەورامان بەتایبەت شارهدێكانى، تەوێڵە و بیارەوە، ساڵانەش بڕێكی زۆر لە باشترین جۆری گوێز بەرهەم دەهێنن”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمریکا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت
2020-12-11 -
ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید درێژەی بە بردنەوەکانیدا
2020-12-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17