
وێنهى یهكێك له دارستانهكانى ههڵهبجه
دوای ئەوەی دوێنێ چەند كەسێكی نەناسراو هەستان بە برینداركردن و لێكردنەوەی توێكڵی ژمارەیەك لە دار سنەوبەرەكانى دارستانی گوڵان لە شاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ 75 نەمام نێژران، بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجەی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز-یش دهڵێت: “ئهو كهسانهى ئهو كارهیان كردووه ویستوویانه زهوییهكه داگیر بكهن”.
مەنزەر عەلی، بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجەی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای ئەوەی چەند كەسێكی نەناسراو هەستان بە برینداركردن و لێكردنەوەی توێكڵی ژمارەیەك لە دار سنەوبەرەكانی دارستانی گوڵان بە مەبەستی وشككردن و داگیر كردنی زەویەكەی، ئەمڕۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێكی پەیوەندیدار هەڵمەتێكی نەمام ناشتنمان لە هەمان ئەو جێگایە دەستپێكرد”.
وتیشى: “ئەو شوێنەی كە ویستراوە نەمامەكانیان وشكبكرێن مەودای نێوان سنەوبەرەكان كەمێك فراوان بووە، ئەوەش بە مەبەستی داگیركردنی زەوییەكەی و بەكارهێنانی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ بە ناشتنی 75 نەمان لەهەمان ئەو جێگایە رێگریمانكرد لە بەدیهێنانی ئەو مەرامە دژ بە ژینگەیە”.
بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجەی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە سكاڵای یاسایمان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو كارە تۆماركردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بەڵێنی بەدواداچوونی جدی و دۆزینەوەی تاوانبارانیان پێداوین”.
دوێنێ پێنجشەممە، چەند كەسێكی نەناسراوە هەستاون بەبرینداركردن و لێكردنەوەی توێكڵی ژمارەیەك لە دار سنەوبەرەكانی دارستانی گوڵان لە شاری هەڵەبجە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە سێ کەس کوژران
2021-02-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17