“ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر برازایه‌كى ساڵح موسلیمیان راده‌ستى دهزگايى هه‌واڵگريى توركیا كردووه”

دالیا مه‌حمود موسلیم
SNN
برازایه‌كى ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده)له رۆژئاواى كوردستان، له كاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ردا له شارى هه‌ولێر دیار نامێنێت، خێزانه‌كه‌شى ده‌ڵێن: كچه‌كه‌مان راده‌ستى ده‌زگاى هه‌واڵگريى توركیا (میت) كراوه.
كچه‌كه‌مان ( دالیا مه‌حمود موسلیم) وه‌ك سه‌رجه‌م كچان و كوڕانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا پێش شه‌ش ساڵ په‌یوه‌ندی كردووه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه)
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ى هه‌واڵى (خه‌به‌ر24) له‌سه‌ر زارى خێزانى دالیا و به تایبه‌تى مه‌حمود موسلیمى باوكییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “كچه‌كه‌مان ( دالیا مه‌حمود موسلیم) وه‌ك سه‌رجه‌م كچان و كوڕانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا پێش شه‌ش ساڵ په‌یوه‌ندی كردووه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه)، به مه‌به‌ستی به‌رگریی كردن له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ى له دژی رێكخراوی تیرۆرستی (داعش )”.

وێنه‌یه‌كى دالیا مه‌حمود موسلیم كه له میدیاكانى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه
خێزانى دالیا له روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ته‌ندروستی شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا ده‌ستبه‌رداری هه‌ڤاڵان و ئه‌ركه‌كانی بوو، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن روویكرده باشووری كوردستان و هه‌رده‌م له په‌یوه‌ندیدابوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی تا ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا په‌یوه‌ندی كرد به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی له ڕۆژئاوا، به‌ڵام سه‌رسام بووین به راده‌ستكردنی به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و ده‌زگا ههواڵگریهكهی، ئێمه وایدهبینين ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی باشوور بهرپرسیاريهتی بێ سهروشوێنكرنی له باشوور یان راده‌ستكردنی به ده‌زگای هه‌واڵگريی توركیای له ئه‌ستۆیه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا مه‌حمود موسلیم، باوكی دالیا داوا له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات، “لێپرسینه‌وه بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئازادكردنی كچه‌كه‌مان له چنگی ده‌زگاى هه‌واڵگريى توركیا و گه‌ره‌نتى گه‌ڕانه‌وه‌ی بكه‌ن به سه‌لامه‌تی بۆ ناو خێزانه‌كه‌ى”.
به‌رپرسانى پارتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رییه‌كه‌ى دالیایان به هه‌ل زانیووه و راده‌ستى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیایان كردووه
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى ساڵح موسلیم، مامى دالیا هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ كه‌ناڵى (ئاریه‌ن) پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: “به‌رپرسانى پارتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رییه‌كه‌ى دالیایان به هه‌ل زانیووه و راده‌ستى ده‌زگاى هه‌واڵگريى توركیایان كردووه”.
میدیاكانى توركیا زۆر به گه‌رموگوڕییه‌وه باسى بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و پێگه‌ى (دوو ههبهرى) له‌باره‌ى كهیسهكهى دالیاى ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌وه نووسیوویه‌تى، “دالیا به خواستى خۆى، خۆى راده‌ستى توركیا كردووه له مێرسین، پاشان براوه بۆ بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى سه‌ربازى له‌و شاره و پشكنینى بۆ كراوه”، هاوكات وێنه‌ى ساتى بردنى دالیاشیان بۆ پشكنین بڵاوكردووه‌ته‌وه، چه‌ند پێگه‌یه‌كى تریش باسى بابه‌ته‌كه‌یان كردووه و ده‌ڵێن: “دالیا خۆى راده‌ستكردووه”.
له‌باره هه‌واڵى ئاژانسه توركییه‌كانه‌وه كه دالیا خۆى راده‌ستكردبێت ساڵح موسلیم ده‌ڵێت :” دالیا تەمەنى تەنیا 20 ساڵە و ئەو قسانەى لە میدیاى تورکیى کردوویەتى دوورن لە راستیەوە و لەژێر فشاردا ئەو قسانەى کردووە”.
ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر دالیایان راده‌ستى ده‌زگاى هه‌واڵگريى توركیا كردووه
هاوكات كه‌ناڵى (ئه‌لحوڕه)ى عه‌ره‌بى راپۆرتێكى له‌سه‌ر دالیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تى، “ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر دالیایان راده‌ستى ده‌زگاى هه‌واڵگريى توركیا كردووه”.

دالیا مه‌حمود موسلیم، برازاى ساڵح موسلیم له‌كاتى بردنى بۆ پشكنین له مێرسین | فۆتۆ: Mersin İmece Haber
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17