ترەمپ: بەڵگەم هەیە کە بنەچەی کۆرۆنا لەپەیمانگەیەکی وهان-ەوە سەریهەڵداوە

0
228
ترەمپ

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: بەڵگەی لایە ڤایرۆسی کۆرۆنا بنەچەی لە پەیمانگەیەکی شاری وهانی چینەوە بڵاوبۆتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستۆتەڕوو “بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارەکەی شکستی حکومەتی چین بووە لەڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی”.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ترەمپ ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار رایگەیاند “کۆرۆنا لەو پەمانگە ڤایرۆس زانییەی شاری ووهانەوە هاتۆتە ئاراوە، بێئەوەی هیچ زانیاری دیکە بدات لەمبارەیەوە”.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: “پاش لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و بێباکی چین دژی کۆرۆنا، بۆچوونی خۆی و وڵاتەکەی دژی کەمتەرخەم ئاشکرا دەکات”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this