هامیڵتۆن ریكۆردێكی مایكل شوماخه‌ر یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌

0
96
لویس هامیڵتۆن

SNN Sport

لویس هامیڵتۆن ئه‌ستێره‌ی بریتانی  شوفێری تیپی  مارسیدس توانی نازناوی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی هەنگاریای گه‌ڕی  سێیه‌ك لە پاڵه‌وانێتی فۆرمۆلا1 وه‌رزی 2020 به‌ده‌ست بهێنێت و بەمەش توانی ریکۆردێکی شوماخەر یەکسان بکاتەوە.

هامیڵتۆن توانی ریكۆردی پێوانه‌یی له‌ رووی ژماره‌ی بردنه‌وه‌ له‌ یه‌ك پێشبڕكێ یه‌كسان بكاته‌وه‌  كه‌ تۆماركراوه‌ به‌ ناوی ئه‌فسانه‌ی ئه‌ڵمانی مایكڵ شوماخه‌ر .

هامیڵتۆن توانی خه‌ڵاتی هەنگاریای گه‌وره‌ بۆ هه‌شته‌مین جاری له‌ سه‌ریه‌ك بباته‌وه‌ و ده‌ستكه‌وتی مایكڵ شوماخه‌ر یه‌كسان بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌مان ژماره‌ بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌، به‌ڵام  له‌ ركابه‌رییه‌كانی خه‌ڵاتی فه‌ره‌نسای گه‌وره‌ بوو.

هامیڵتۆن 6 جار پاڵەوانی جیهان بووەو بە شوێنی خەڵاتی حەوتەم دەگەڕێت و دەیەوێت بە یەکجاری مایکل شوماخەری ئەڵمانی تێپەڕینێت، کە لە ئێستادا بەیەکجاری دوورکەوتووەتەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this