بۆمبێکی چێندراو لە کەرکوک تەقییەوە

0
223

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی موسەڵا لە ناوەڕاستی شاری کەرکوک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە کە لە بەردەم بنکەی رێکخراوی بەدر لە گەڕەکی موسەڵا تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە زیانی ماددی بەر باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەکانی نزیک لە شوێنی روودانی تەقینەوەکە کەوتووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this