دەرچووانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە

0
198

SNN-مەودا مستەفا

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دەرچووانی زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبەردەم پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە، داوای پەسەندكردنی بڕوانامەكانیان دەكەن.

محمد مەلا ساڵح، وەك نوێنەری دەرچووان بە SNNی راگەیاند: “ئێمەی دەرچووانی زانكۆكانی نور و قەڵەم و حەدبا و كیتاب و ئیمام ئەحزەم گردبووینەتەوە، تەنها داواكاری ئێمە پەسەندكردنی بڕوانامەكانمانە، بەتایبەت ئێستا كە بڕیاری ئەنجوومەنی شورا هەیە بۆ ئەوەی بڕوانامەكانمان پەسەندبكرێت”.

وتیشی:  “وەزیری نوێی خوێندنی باڵا نوسراوێكی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردوە لە 8ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بۆ ئەوەی بڕوانامەكانمان پەسەندبكرێت چونكە مافی خۆمانە، بەڵام ئەوانیش وەڵامی وەزارەتیان نەداوەتەوە، زانكۆكانیش باوەڕپێكراوبوون كە ئێمە چووین بۆ خوێندن، دادگاش ئەوەی سەلماندووە، كەچی دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا رەتیكردۆتەوە بڕوانامەی ئەو زانكۆیانە پەسەند بكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “نزیكەی 200  دەرچوو دەبین، بەداخەوە خەڵكی دەستڕۆیشتوو هەیە بڕوانامەی وەك ئێمەیە بەڵام بەنهێنی بۆی پەسەندكراوه، تەنانەت داوایان لە منیش كرد كە بڕوانامەكەم پەسەندبكەن، بەڵام ئێمە داوادەكەین بڕوانامەی هەموومان وەك یەك پەسەندبكرێت، بۆیە ناكرێت جیاوازی بكرێت لە نێوان هیچ كەس، چونكە دەرچوو هەیە بڕوانامەی پەسەندكراوە كەچی هی هاوڕێكەی پەسەند نەكراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this