“هه‌وڵه‌كانمان بۆ دروستكردنى پێكوته‌ى كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌”

0
295
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى

سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگى باشترین رێگه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، وتیشى: “مندڵان كه‌متر ده‌بنه‌ قوربانى كۆرۆنا”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى نیسان، تێدرۆس ئه‌دهانۆم، سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى له‌ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا رایگه‌یاند: “هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێكوته‌ى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنین و جیهان له‌ ڤایرۆسى كرۆنا رزگار بكه‌ین”.

وتیشى: “هه‌ماهه‌نگى باشترین رێگه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ وڵاتانى جیهان زۆرترین هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد: “منداڵان كه‌متر ده‌بنه‌ قوربانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره‌، به‌ڵام به‌ واتاى ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ نه‌ماوه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this