گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 20/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
364
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ دووشەممە (20/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • مێژوویی: میسی سەرکردەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ جاری حەوتەم بووە گۆڵکاری لالیگاو خەڵاتی پیچیچی دەباتەوە.
  • میسی توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و یانەکەی 5-0 لە یانەی ئەلاڤێس بباتەوە و بە 25 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.
  • یانەی لیگانێس بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزی دوای ئەوەی 2-2 دژی ریاڵ مەدرید یەکسانبوو، ئەم یانەیە نزیکبوو لە بردنەوە لە ریاڵ مەدرید و مانەوە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا.
  • یانەی گرانادا لە دەرگایەکی گەورەوە دەگاتە خولی یۆرۆپالیگ دوای ئەوەی 4-0 لە بیلباوی بردەوە.

ئاس:

  • سەرکەوتنی هەموان.
  • لیگانێس 2-2 ریاڵ مەدرید.
  • یانەی ریاڵ مەدرید خولەکەی بە 11 یاری بە بێ دۆڕان کۆتایی پێهێناو یانەی لیگانێسی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان نارد.
  • یانەکانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە، ئاتلەتیکۆ مەدرید و سڤییا گەیشتنە خولی یانە پاڵەوانەکان لە وەرزی داهاتوو.
  • یانەکانی سۆسیداد، ڤیاریاڵ، گرانادا بۆ خولی یۆرۆپالیگ سەرکەوتن.
  • لالیگا بە شێوەیەکی ناخۆش کۆتایی هات لە ژێر وەرزێکی کاریگەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە پاڵەوانێتیەکە هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی لەسەر بوو.
  • میسی خەڵاتی گۆڵکاری بردەوەو توانی گۆڵی ژمارە 25 بکات و بە جیاوازی 4 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

سپۆرت:

  • بەڵێ وەندە.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو روخا و 5-0 لە یانەی ئەلاڤێس دەباتەوە.
  • ئەم بردنەوەیە یارمەتی یانەی بەرشەلۆنەی داو هەنگاوێکی بۆ پێشەوە نا پێش رووبەڕووبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە ناپۆلی.
  • میسی خەڵاتی گۆڵکاری حەوتەمی لەسەریەکی لالیگای بردەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئامادەکاری بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • میسی و کیکی سیتین کۆکن بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەمەش دوای ئەوەی میسی هەفتەی رابردوو رەخنەی لە ئاستی یانەکە گرت و لەم هەفتەی رزگاری کردوو لە ئێستادا یانەکە کار بۆ بردنەوەی خولەکە دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this