شاندی وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدان

0
282

SNN- مەودا مستەفا

كەمێك لەمەوبەر شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە هەولێری پایتەخت لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لەكۆبوونەوەدان .

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمووز، بەپێی زانیارییەکانی SNN“ شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە هەولێر و لە ئێستادا لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە كۆبوونەوەدان و تێیدا تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن، یەكێك لەو پرسانەش پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانە”.

“لە كۆبوونەوەكانی رابردوو لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق لەسەر هاوئاهەنگی لە چەند ناوچەیەك گەیشتوونەتە رێككەوتن، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی”.

بە پێی زانیاریەكان: “وەزارەتی پێشمەرگە بە شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراقی وتووە، لەمەودوا لە هەر شوێنێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سوپای عێراق ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات، دەبێت هێزی پێشمەرگە بەشدار بێت، هەروەها لەو ناوچانە خاڵی ھاوبەش ھەبێت و بۆشایی ئەمنی پڕبكرێتەوە، كە تا ئێستاش شانە نوستووەكانی داعش چالاكی لەو شوێنانە ئەنجام دەدەن”.

ئەمەیش لە كاتێكدایە كە لەم رۆژانەدا لە سنووری كفری و خانەقین، هێزە عێراقییەكان پێشڕەوییان كرد و كاردانەوەی‌ لێكەوتەوە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هاتنە پێشەوەی‌ سوپاكەی‌ عێراق سوكایەتیان بە ئاڵای كوردستان كردبوو، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە بووە فریادڕەسی ئەو كێشەیە و پێشمەرگە گەڕاوەتەوە بۆ سەنگەری خۆی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this