بۆریس جۆنسن: قۆناغی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆتاییهاتووە

0
645
بەریتانیا

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت “هەندێک ئاماژە هەن کە قۆناغی مەترسیداری کۆرۆنامان تێپەڕ کردووە و کەموکوڕیمان لە ئامێری هەناسەدانیشدا نییە”.

وتیشی: “بەگەڕخستنەوەی ئابووری بەریتانیا بەشێوەی قۆناغبەندیی دەبێت و کاتی دەوێت تا دەکەوێتەوە سەر رێچکەی خۆی”.

ئەوەشی خستەڕوو “کە کۆرۆنا کاریگەریی توندی بۆ سەر هەموو جومگەکانی ژیان هەبووە”.

ئەمە یەکەم دەرکەوتنی رەسمیی بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە دوای 22 رۆژ بەهۆی ئەوەی خرایە ژێر چاودێریی وردی پزیشکییەوە پاش خراپبوونی رەوشی تەندروستیی بەهۆی کۆرۆناوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this