تەواوبوونی چەند پرۆژەیەک لە هەولێر %60ی کێشەکانی ئەو پارێزگایە چارەسەر دەکات

0
293

SNN- مەودا مستەفا

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەێنێت بە تەواوبوونی ژماریەك پرۆژە لە هەولێر دەتوانرێت لە %60ی كێشەكانی ئەو پارێزگایە چارەسەربكرێت، ئەمڕۆش یەكێك لەو پرۆژانە تەواو بووە لە داهاتوو پرۆژەكانی دیكەش كارەكانیان تەواو دەبێت.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕنسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وێستگەی كەسنەزان ماوەی دوو ساڵە كارەكانی كۆتایی هاتبوو كە توانای دابینكردنی 126 مێگاوات كارەبای هەیە بۆ ناوچەكە بەڵام بەهۆی ئەوەی هێڵی (123KV) بۆ وێستگەكە نەگەیشتبوو سودی لێ وەرنەدەگیرا، ئەمڕۆ بەردی بناغەی بۆ دانرا تاوەكو ئەو هێڵەی بۆ رابكێشرێت كەلەلایەن كۆمپانیایەكەوە بە گوژمەی 426 ملیۆن دینار، بڕیارە لەماوەی دوو مانگ تەواو بكرێت و سود لە پڕۆژەكە وەربگیرێت، هەروەها 5 وێستگەی تر لەناو هەولێر هەن، ئومێد دەكەین لەماوەی ئەمساڵ تەواوی بكەن بۆ ئەوەی بەشێكی زۆری كێشەكانی كارەبا چارەسەر بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵێك پلانمان هەیە بۆ زیادكردنی بەرهەم هێنانی كارەبا كە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێدەکرێت، هەرچەندە قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كاریگەری هەبوو لەسەر كاری هەموو وەزارەتەكان، بەڵام هەموو لایەك پێویستیان بە كارەبا هەیە بۆیە بودجەی پێویست دابینكرا تاوەكو ئەو شەش وێستگەیەی كاریان تێداكرابوو تەواوبكرێن و بكەونە خزمەتی هاووڵاتییان لەهەولێر كە دەتوانرێت لە %60ی كێشەكانی ئەو پارێزگایە چارەسەربكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this