ئەپڵ بۆ یەکەمجار چەند خزمەتگوزارییەك بۆ عێراق زیاد دەکات

0
197
كۆمپانیاى ئه‌پڵ

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی رایگەیاند: کۆمەڵێک بەرنامەی بەناوبانگی خۆی کە پێشتر بەردەستنەبوون، ئێستا لە20 وڵاتی دیكه‌ی جیهان کاراکراون، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتە تازانەی کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی لێ بەردەست کردووە.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دێت کە پێشووتر بەکارهێنەران لە عێراق سوودمەند نەبوون لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە و پێویستیان بە گۆڕینی شوێنی جوگرافییان و چەندین رێککاری دیكه‌ی نایاسایی بوو بۆ بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ.

ئەو بەرنامانەی کە ئێستا لە عێراق بەردەستن: Apple Music, App Store, iCloud, Apple Arcade, Apple Podcasts.

ئەو وڵاتانەی ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ دەیانگرێتەوە بریتین لە (ئەفغانستان و عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، (کامیرۆن، کۆنگۆ، لیبیا، مەغریب، زامبیا لە کیشوەری ئەفریقا)، (بۆسنیا هەرزەگۆڤینا، کۆسۆڤۆ، سربیا لە کیشووەری ئەوروپا) و چەند وڵاتێکی دیكه‌.

هەروەها کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە بەشداربووە تازەکانی بەرنامەی (ئەپڵ میوزیک) دەتوانن شەش مانگ بە خۆڕایی گوێ لە گۆرانی و میوزیکەکانی بەرنامەکە بگرن کە زیاد لە 60 ملیۆن گۆرانی و میوزیک لە خۆدەگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this