وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەنجومەنی پیشەسازی پەلەوەر چەند بڕیارێکی دەرکرد

وێبەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
SNN- مەودا مستەفا
ئه‌نجومه‌نی پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێكهێنراوه، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی هێلكه و په‌له‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان دەرکرد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش دەڵێت: “بڕیار دراوە ده‌ست به‌سه‌ر مریشك و هێلكه‌ی قاچاغ‌دا بگیرێت كه له‌بازاڕه‌كاندا هه‌ن.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری كشتوكاڵ له كابینه‌ی نۆیه‌م یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی داومانه دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نێك بووە بۆ پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر كه هه‌مو پێكهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ری تیادایە کە بریتین له كیڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، پرۆژه‌كانی مریشكی هێلكه، سه‌ربڕینخانه، كارگه‌كانی ئالیك، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌یوه‌ندی به پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر هه‌یه له‌و ئه‌نجومه‌نەدا كۆبكرێنه‌وه.
وتیشی: “له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایەیە‌كی زۆر گه‌وره خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ر هه‌یه، نزیكه‌ی 1600 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری گۆشت، 17 پڕۆژه‌ی دایكانه‌ی جوجه‌ڵه‌ی گۆشت، 1 پڕۆژه‌ی نه‌ژادی په‌له‌وه‌ر، 42 هه‌ڵهێنه‌ر، 9 سه‌ربڕینخانه و 36 كارگه‌ی ئالیك، 11 پڕۆژه‌ی مریشكی هێلكه، 2 هه‌ڵهێنه‌ری دایكانه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژانه به وزه‌ی خۆی كار بكات، نه‌ك ته‌نها به‌شی پێداویستی ناوخۆ، بگرە ده‌توانرێت به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بۆ ئه‌وه دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له‌و پڕۆژانه هه‌ن بتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، بۆیە ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و وه‌ك سه‌ره‌تا چه‌ند بڕیارێكمان دەرکرد .
راشیگه‌یاند: داخەوە لەمانگی 5ی 2019 ەوە بڕیار دراوە هاوردەی مریشک و هێلکە قەدەغە بکرێت، بەڵام دەبینین مریشکی قاچاغ لە مارکێتەکان هەن کە زیانی بۆ پڕۆژەکانی ناوخۆ هەیە، بۆیە بڕیاردرا هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی مریشکی بەستوو هێلکەی هاوردەکراو دەستپێبکرێت، بەجۆرێک لەهەر شوێنێک ببینرێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بەهاوکاری ئیدارەی پارێزگاکان.
وتیشی: “زۆر کات لە سەربڕینخانەکان بە لۆگۆی تر مریشکەکان دەخرێنە بازاڕ، بۆیه بڕیاردرا لۆگۆی تایبەت بۆ سەربڕینخانەکانی هەرێم دروستبکەین و هەر بەرهەمێکی مریشکی بەستوو ئەو لۆگۆیەی لەسەر نەبێت، بەقاچاغ دادەنرێت و رێكکاری پێویستیان لەدژ دەگیرێتە بەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی هێلکەی تروکاندن و نەژادمان هەیە کەچی ئەم جۆرە هێلکەیە زۆر هاوردە دەکرێت، بۆیە بڕیاردراوە بۆ هەر هێلکەیەکی تروکاندن كه هاورده ده‌كرێت 10 سەنت باج دادەنرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت كێبڕكێی هێلكه‌ی ناوخۆ بكات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق دوو ملیۆن ڤاکسینی دیکە لە چین دەکرێت
2021-03-13 -
هازارد ئامادەی کلاسیکۆ نابێت
2020-10-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17