زیاتر له‌ ساڵێكه‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ داواى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى پیشەسازی قورسى ئاراسته‌ى حكومه‌ت كردووه‌

0
544
مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى كیمیاباران له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: زیاتر لە ساڵێكە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كردووە كە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، ناوچەی پیشەسازی قورس لە هەڵەبجە دروستبكەن.

ئەمڕۆ كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە میانی مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی خۆراك لە پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: “بنیاتنانی ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە خەمی حكومەتە و هیچ كەمتەرخەمی تێدا ناكەین”.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له‌و باره‌یه‌وه‌ بە SNNی راگەیاند: “ساڵی رابردوو سەردانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیمانكرد بۆ ئەوەی لە پارێزگای هەڵەبجەش هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم ناوچەی پیشەسازی قورس بوونی هەبێت كە بڕیار بوو بە بەهای 40 ملیار دینار ئەو ناوچە پیشەسازییە دروستبكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە و ناحییەكانی دەوروبەری زەوی پێویست تەرخانكراوە، تەنیا چەند رێككارێكی یاسایی ماوە”.

وتیشى: “ئێمە لە بەرنامە و پلانی خۆماندا جارێكی دیكە ئەم پڕۆژیەمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووەتەوە كە دەكرێت لەبری حكومەت بدرێتە كەرتی تایبەت لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە جێبەجێبكرێت هاوشێوەی ئەو پرۆژە گەورانه‌ی كە لە ئێستادا لە پارێزگاكانی دیكە لەلایەن وەبەرهێنەر و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ جێبەجێدەكرێن”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر حكومەت جددی بێت لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاگادارى بۆ بكرێت و بدرێتە كۆمپانیای جێبەجێكار”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this