عێراق.. لەهێرشێکدا بۆ سەر ماڵەکەی، ئەفسەرێک کوژرا

0
384

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە: ئەفسەرێکی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین پاش ئەوەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژراوە.

لەبەیاننامەیەکدا شانە ئەمنییەکە رایگەیاندووە “هێرشەکە لە ناحیەی یەسریبی قەزای بەلەد ئەنجامدراوە و چەند ئەندامێکی خێزانی ئەو ئەفسەرەش بریندار بوون”.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەنجامدەرانی هێرشەکە داعش بوون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەیان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this