ڤیلاخوانا:پێویسته‌ گوێ له‌ میسی بگرین

0
685
میسی

SNN Sport

چاڤی ڤیلاخوانا به‌رێوه‌به‌ری تیپی به‌رشەلۆنه‌ (B ) پشتگیری خۆی بۆ هه‌ڵوێستی میسی ده‌ربڕی له‌ پاش لە دەستدانی نازناوی خولی ئیسپانیا لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید.

میسی له‌ پاش ئه‌و یارییه‌ی كه‌ تێیدا به‌رشەلۆنه‌  له‌ به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا تووشی شكست بوو تێیدا هۆكار بوو بۆ بەده‌ستهێنانی نازناوەکە لە لایەن یانەی ریاڵ مه‌دریدەوەو ئەو یاریزانە دوای یاریەکە تۆڕه‌بوونی خۆی ده‌ربڕی .

ڤیلاخوانا وتی:” ئه‌و سه‌ركرده‌ی تیپه‌ و ده‌بێت گوێی لێبگریت ، به‌ڵام له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كه‌ پاش دۆڕاندن گرێدراوە به‌ له‌ده‌ستدانی نازناوه‌كه‌ ، راگه‌یاندنه‌كان گه‌رم ده‌كرێن و ئه‌مرۆ له‌ یه‌ك ئاراسته‌دا ده‌چن ، ده‌بێت وابزانیت كه‌ هه‌تاو هه‌موو رۆژێك هه‌ڵدێت و پێویسته‌ له‌ سه‌ر تیپه‌كه‌ هه‌ڵسێته‌وه‌ و بڕوانێته‌ پێشه‌وه‌  بۆ پێدانی هه‌موو شتێك له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورپا “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this