رووسيا ئاماده‌يه‌ سيستمى به‌رگرى پێشكه‌وتوو بفرۆشێته‌ عێراق

سیستمی-بەرگری رووسی S400
0
554
سیستمی-بەرگری

 

باڵوێزى رووسيا له‌ عێراق ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه‌ سيستمى به‌رگرى (S400) بفرۆشێته‌‌ عێراق.

رۆژنامه‌ى (الصباح)ى نيمچه‌ فه‌رمى عێراقى ده‌ڵێت، ماكسيم ماكسيمۆڤ، باڵوێزى رووسيا له‌ عێراق ئاشكراى كردووه‌، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه‌ سيستمى به‌رگرى دژه‌ فڕۆكه‌ بفرۆشێته‌ عێراق ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌و باره‌وه‌ داوايه‌ك پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام هێشتا مۆسكۆ ئه‌و داوايه‌ى پێنه‌گه‌يشتووه‌.

ماكسيمۆڤ وتووشيه‌تى، گومانى تيانييه‌ به‌هۆى ئه‌م گۆڕانكارييه‌ى دواييه‌وه‌، گرنگى دانى به‌ سيستمى به‌رگرى موشه‌كى ئاسمانى به‌رزتر كردۆته‌وه‌، به‌تايبه‌تى سيستمى به‌رگرى (S400) دژه‌ فڕۆكه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانرووسیا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this