گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 21/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
426
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ سێشەممە (21/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی 1001.
  • میسی لە مێژووی یاریکردنیدا بەشداری زیاتر لە 1001 گۆڵ کردووە.
  • 703 گۆڵی کردووەو 298 گۆڵی دروستکردووە.
  • ئەفسانەکەی یانەی بەرشەلۆنە توانیویەتی خەڵاتی پیچیچی بۆ جاری حەوتەم لە مێژوودا بباتەوەو ژمارەکەی ئیزیبیۆی پۆرتوگالی  ومۆلەری ئەڵمانی یەکسانکردووەتەوە.

مارکا:

  • هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
  • بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا لێدانێک دەبێت بۆ تۆپی پێ لەو وڵاتە و بەرواری یارییەکان تێکدەدات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە یاری مانچستەرسیتی دەکاتەوە.
  • گەڕانەوەی هازارد و پارێزگاری لە توانای جەستەیی یاریزانانی یانەکە کلیلی گەڕانەوە دەبێت دژی یانەی مانچستەرسیتی.
  • سۆلاری راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید:” ئەستە زیدانت خۆش نەوێت”.
  • هاوڕێکانی زیدان قسە دەربارەی کەسایەتی دەکەن و  باسی بێفیزی ئەو راهێنەرە دەکەن.

سپۆرت:

  • کاپتن میسی گۆڵکاری مێژووی یانەکەیە.
  • میسی بەم رێگایە سەرکردایەتی یانەکەی دەکات بۆ شکستپێهێنانی یانەی ناپۆلی.
  • گۆڵکارەکەی مێژووی یانەکە یەکەم یاریزانە لە خولی ئیسپانیا 7 جار خەڵاتی گۆڵکار بباتەوە.
  • 7 یاریزانی یانەی فوینلابرادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

ئاس:

  • لە خولی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی فوینلابراداو دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنا 12 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکرێت.
  • گاریس بەیڵ بابەتی  چوونی لە یانەی ریاڵ مەدرید قورس دەکات و  ئامادە نیە مووچەکەی لەم دوو ساڵەی کە لە گرێبەستەکەی ماوە کەمبکاتەوەو لەم هاوینە یانەکەی جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی وەکو یاریزانی یەدەگ لە لایەن زیدانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
  • یانەکانی قادش و هویسکا بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان سەرکەوتن.
  • ئەمساڵ خەڵاتی تۆپی زێڕین دابەش ناکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this