81 کەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0
144

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا لە عێراق بڵاودەکاتەوەو تێیدا دوو هەزار و 466 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: 81 کەس گیانیانلەدەستدا، 2114 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

هەر لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، کۆی ژمارەی تووشبووانی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 97 هەزار و 159 کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 950 کەس گیانیانلەدەستداوە، کۆی ژمارەی چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە 64 هەزار و 950 کەس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this